١٤ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٤:٢٣
پەمپێئۆ هەوڵ دەدات حزبوڵڵا بخاتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەردەوام بوونی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ دانانی ناوی حزبوڵڵا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلعەرەبیە، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هێشتا دەرێژە دەداتە بانگهێشتی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەورووپی بۆ دانانی ناوی حزبوڵڵای لوبنان لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان یان قەدەغە کردنی چالاکییەکانی.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو بووەتەوە، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە هەوڵی کۆماری سیربستان لە تیرۆریستی ناولێبردنی حزبوڵڵا پێشوازی دەکات.

پەمپێئۆ لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە حزبوڵڵا درێژە دەداتە داڕشتنی هێرشە تیرۆریستییەکان و کڕینی تەکنۆلۆژیای سەربازی و کۆ کردنەوەی پارە لە ئەورووپا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەرجەم وڵاتەکان داوای کرد تا بۆ ڕێگری لە چالاکییەکانی حزبوڵڵا و ڕاگرتنی چالاکیی نوێنەر و لایەنگرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان هەوڵی پێویست بدەن.

342/